تــاران.. بەسەرکردنەوەی "دربەند"

تــاران.. بەسەرکردنەوەی

تــاران..
بەسەرکردنەوەی "دربەند"

شەوی پێنجشەممە 2025.5.22، هەریەک لە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک و نوخشە ناسح، پارێزگاری هەڵەبجە، بە یاوەری شاکر حسێن، بەرپرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئێران و سەلام عارف ڕوشدی، جێگری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و مەسعود باتلی، بەرپرسی کۆمەڵگای سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و شوکری جەمیل، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی دهۆک و کامران سڵاح، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر بەوەکالەت، سەردانی دەربەندی تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کرد، کە شوێنێکی گەشتیاییە و هاوڵاتییانی شارەکە و گەشتیاران ڕووی لێدەکەن.

لە سەردانەکەیان، دوای بەسەر کردنەوەی شوێنەکە، لە نزیکەوە لەگەڵ هاوڵاتییان گفتۆگۆیان کرد.