هەولێر... دروستکردنی چەند شەقام لە گەڕەکی سەربەخۆیی
هەولێر...
دروستکردنی چەند شەقام لە گەڕەکی سەربەخۆیی
لە چوارچێوەی کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و لە بەردەوامی ئاوەدانکردنەوە و باشترکردنی ڕێگا و بانەکان و خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتییان لە سنووری پارێزگای هەولێر بەشێوەیەکی یەکسان، لە سەر داهاتی 15%ـی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، دەستکرا بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی دروستكردنی ژمارەیەك شەقام لە کەرتی ( 3 هەزاری ) گەڕەكی سەربەخۆیی بە درێژیی ( 3 ) كیلۆمەتر.
جگە لەو پڕۆژەیە، لە ئێستادا ژمارەیەكی پڕۆژەی دیەکەی خزمەتگوزاریی لە سەنتەری شاری هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان و لە پلانیشداهەیە لە داهاتوودا پڕۆژەی تر بكەونە بواری جێبەجێكردنەوە.