هەولێر... ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی هه‌ولێرو یه‌ریڤان
هەولێر...
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی هه‌ولێرو یه‌ریڤان
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه ڕێکەوتی 3.8.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگای هه‌ولێر، پێشوازی لە رافایێل مۆڤسیسیان کونسوڵی گشتی کۆماری ئەرمینیا لە ھەرێمی کوردستان وکریستۆفەر ئارا ئاگوپ بابێریان و جێگری كونسول کرد.
پارێزگای هه‌ولێر، وێرای پیرۆبایی دەستبەکاربوونی رافایێل مۆڤسیسیان کونسوڵی گشتی کۆماری ئەرمینیا، تیشکی خستە سەر سروشتی هاوشێوەیی کەلتوورو نزیکی هونەری نێوان هەرێمی کوردستان و ئەرمینیا و تاکیدی لەسەر جالیەی ئەرمەنی کردەوە کە وەک خوشک و برا تەماشایان دەکرێ و حکومەتی کوردستانیش داکۆکی زۆریان لێ دەکات و وەک خاوەن ماڵ مامەلەیان لەگەڵدا دەکرێ و هیوای خواست کەناڵی پەیوەندیەکانیان لە رێگەی کەلتوورو هونەرو گەشت و گوزار فراوانتر بێت، بۆ ئه‌وه‌ش خۆشحاڵی نیشاندا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی هه‌ولێرو یه‌ریڤان …
پارێزگای هه‌ولێر، جه‌ختی له‌سه‌ر هاوشێوه‌یی مێژووی ئه‌و كاره‌سانه كرد كه دووچاری گه‌لی كورد‌و گه‌لی ئه‌رمینا بوونه‌ته‌وه هه‌ر له ده‌ربه ده‌ری و جینۆساید وكاره‌ساتی مرۆیی، كه بەشێکی زۆری ڕووداوەکانی ئه‌رمینیا لەگەڵ ڕووداوەکانی مێژووی ھەرێمی کوردستان ھاوشێوەن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه کونسوڵی گشتی کۆماری ئەرمینیا لە ھەرێمی کوردستان، سوپاسی پارێزگای هه‌ولێری كرد، كه هه‌میشه رووی گه‌ش و ئاسانكاری رایكردنی كاروباره‌كانی فه‌راهه‌م كردووه و خۆشحاڵی به‌و ئارامی و ئاوه‌دانیه خێرایه‌ی هه‌ولێری پایته‌خت نیشاندا و لەگەڵ بیر‌و بۆچوونەکانی پارێزگای هەولێر لەسەر فراوانتر کردنی کەناڵەکانی کەلتووری و هونەری و گەشتیاری کۆک بوون …
لە کۆتاییشدا ھەردوولا ھیوایان خواست لە كاری هاوبه‌ش و بونیادنه‌رانه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا بەردەوام بن …
شایەنی باسە هاوڵاتیەکی زۆری ئەرمەنى لە هەرێمى کوردستان دەژین، بەشێکی دانیشتووانى ئەرمینیا کوردن، ئەرمەنییەکان بە شارەکانى هەولێرو دهۆک و کەرکوکدا دابەشبوون…
ئەرمینیا ساڵی 1991 دوای رووخانی یەکێتی سوڤیەت سەربەخۆیی بەدەستهێنا.