هەولێر لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی، وشیار زێباری باسی لە ( رێبازی بارزانی ) کرد

هەولێر  لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی، وشیار زێباری باسی لە ( رێبازی بارزانی ) کرد

هەولێر
لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی، وشیار زێباری باسی لە ( رێبازی بارزانی ) کرد

له بیرەوەری حەفتا و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشی دیراسات و پێگەياندن، لە هۆڵی راگەیاندن سیمینارێکی بۆ (هۆشیار زێباری) ئەندامی دەستەی کارگیری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ژێر ناونیشانی (ڕێبازی بارزانی)، ساز کرد …

لەو سیمینارەدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی و کادیرانی پێشکەوتووی پارتی و پەرلەمانتارو بەرپرسانی حیزبی و حکومی ئامادەی بوون، وشیار زێباری بە چەمکێکی سەردەمیانە باسی لە رێبازی بارزانی کردو دیدگای فراوان و جیهانبینی بارزانی شرۆڤە کرد …
کۆر گێر، جەختی کردەوە کە رێبازی بارزانی چ لە رابردوو، یان بۆ ئێستا و نەوەكانی داهاتوو، بەرنامەیەکی گشتگیری هەمەلایەنەیە و رۆحی بەردەوامی و دەیمومەت لە خۆی دەگرێ ..

لە تەوەرێکی تری سیمینارەکەدا، وشیار زێباری شیکارێکی لۆژیکی دەربارەی هەلومەرجی هەنوکەی گۆرانکاریە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی و دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان پێشکەشکردو دیدگای سیاسی پارتی لەهەمبەر گۆرانکاریەکان خستە روو …

لە کۆتایی سیمینارەکەشدا گفتوگۆیەکی کراوە دەربارەی ناوەرۆکی بابەتەکە بەرێوەچوو …