هەولێر... پێنجەمین پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی (راپید)ی شەترەنج دەستى پێکرد

هەولێر... پێنجەمین پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی (راپید)ی شەترەنج دەستى پێکرد

هەولێر...
پێنجەمین پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی (راپید)ی شەترەنج دەستى پێکرد

دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.8.21، لە ژێرچاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونى چیا هەرکی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی2ی پارتی و هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵ و کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی و سەفین یاسین سەرۆکی یانەی هەولێر و ئەندامانی دەستەی کارگێری یانەکە و سەرۆکى یەکێتى شەترەنجى هەولێر و ژمارەیەکی تر لە وەرزشوان و وەرزش دۆستان، پێنجەمین پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی (راپید)ی شەترەنج بە بەشداری زیاتر لە 150 یاریزان لە سەر ئاستی کوردستان و عێراق دەست پێکرد و دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

پارێزگارى هەولێر، دواى کردنەوەى پاڵەوانیەتییەکە، وێڕاى دەستخۆشى لە سەرپەرشتیار وڕێکخەران و یانەى وەرزشى هەولێر، هیواى سەرکەوتنى بۆ یاریزانان و بەشداربووانى خواست.

جێگەى باسە، پاڵەوانیەتیەكە راپیدە 10 + 15 واتە دەستپێك 15 خولەك و بۆ هەر جولەیەك 10چركە زیاد دەبێت، یانەی هەولێر بەرێوەدەبات و پاڵەوانیەتییەكە باوەرپێكراوە لە لایەن یەكێتی شەترەنجی جیهانیەوە و لە کۆتایشدا خەڵات بەسەر براوەکان و باشترین یاریزانەکانى پاڵەوانیەتییەکە دابەش دەکرێت.