قەڵای هەولێر: پیشەنگای (وێنای شیعر لەسەر دەف )کرایەوە

قەڵای هەولێر: پیشەنگای (وێنای شیعر لەسەر دەف )کرایەوە

قەڵای هەولێر: پیشەنگای (وێنای شیعر لەسەر دەف )کرایەوە
پێنجشەممە رێکەوتی 22-6-3023 لە ژێر چاودێری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ، هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر بە نوێنەرایەتی ئومێد خۆشناو و ئامادەبوونی نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر و فەرهەنگ غەفور بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەک لە هونەرمەندو نوسەران، پیشەنگای شێوەکاری ( سینا هاشم رێکانی ) بەناو نیشانی (وێنای شیعر لەسەر دەف )لەسەر قەڵای هەولێر کرایەوە…
پیشەنگایەکە لە لایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر بە هەماهەنگی پارێزگای هەولێر رێکخرابوو ….
هونەرمەندی ناوبراو چەندین نەخشی نووسین و تابڵۆی سەرنج راکێشی لەسەر دەف کێشابوو کە بووە مایەی خۆشحاڵی ئامادەبووان …