لە هەولێر... سەنتەرێکی ئۆتیزم کرایەوە
لە هەولێر...
سەنتەرێکی ئۆتیزم کرایەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2024.11.23، ئومێد خۆشناو، پارێزگای هەولێر، لە گەڕەکی 32ـی پارکی شاری هەولێر سەنتەری دارۆ بۆ ئۆتیزمی کردەوە.
دواى کردنەوەى سەنتەرەکە و بەسەرکردنەوەى بەشەکانى کە تێیدا خزمەتگوزاریی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و ڕاهێنانەوەی نەخۆشانی ئۆتیزم پێشکەش بە تووشبووانى ئۆتیزم و بنەماڵەکانیان دەکرێت، پارێزگارى هەولێر، دەستخۆشى لە سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەر و کارمەندانى سەنتەرەکە کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.
جێگەی باسە، ئۆتیزم بریتییە لە تێکچوونی باری گەشەکردنی ئەقڵ و نیشانەکانیشی لە سێ ساڵی یەکەمی تەمەنی منداڵدا دەردەکەوێت، کە کاریگەری لەسەر مێشک دەبێت لەرووی چالاکی کۆمەڵایەتی و پەیوەندییەکانی بەدەوروبەرەوە بەجۆرێک تووشبووانی ئەم جۆرە نەخۆشییە لەتەمەنی ھەرزەکاریدا کێشەی قسەکردن و چەند گرفتێکی دیکەیان دەبێت.