هەولێر.. لە گەڕەکى ژیان، قوتابخانەى (حاجى یەحیا)ى 18 پۆلى بنەڕەتى کرایەوە

هەولێر.. لە گەڕەکى ژیان،  قوتابخانەى (حاجى یەحیا)ى 18 پۆلى بنەڕەتى کرایەوە

هەولێر..
لە گەڕەکى ژیان، قوتابخانەى (حاجى یەحیا)ى 18 پۆلى بنەڕەتى کرایەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 2023.9.24، هەریەک لە ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردە و و لقمان سعید، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەرى پەروەردەى ناوەند و ژمارەیەکى تر لەمامۆستایان و سەرپەرشتیارانى پەروەردەیى، لە ڕێورەسمێکدا قوتابخانەى (حاجى یەحیا)ى 18 پۆلى بنەڕەتى لەگەڕەکى ژیانى شارى هەولێر کردەوە.

لەڕێورەسمەکەدا، دواى بەسەرکردنەوەى بەشێک لە هۆڵەکانى خوێندنى قوتابخانەکە، پارێزگارى هەولێر لە وتارێکدا وێڕاى پیرۆزبایی لە قوتابیان و مامۆستایانى قوتابخانەکە و خەڵک و دانیشتوانى گەڕەکى ژیان، ئاماژەى بەوەدا دانیشتوانى ئەم گەڕەکە شایستەى خزمەتگوزارى زیاترن، گوتى: "ئەو گەڕەکە یەکێک بوو لەو گەڕەکانەى کە زۆر پێویستى بەو قوتابخانەیە و چەند پڕۆژەیەکى ترى خزمەتگوزارى پێویست بوو، کە لەماوەى چەند ساڵى ڕابردوو بەپێى ئەو ئیمکانیاتەى لە بەردەست دابوو ژمارەیەک لە شەقامەکانى چارەسەرکران و گرفتى ئاوى هەبووە چەند بیرێکى ئاو لێدراون و بەشێکى زۆرى ئەو پڕۆژانەى پێویست بوونە بۆ ئەو گەڕەکە ئەنجامانداوە، ئەوەشى کەماوە بە دڵنیاییەوە بەپێى بودجەى بەردەست هەموو داواکارییەکانى خەڵکى ئەو گەڕەکە هەیانە لەپلان و بەرنامەماندایە".

هەروەها پارێزگارى هەولێر دەست خۆشى لە بەڕێوەبەرایەتى گشتیى پەروەردە و پەروەردەى ناوەند و تیمى ئەندازەى پارێزگا و هەموو ئەوکەسانە کرد کە بەشێک بوونە لە سەرخستى پڕۆژەکە، سوپاس و ستایشى جیهان گروپ و کوڕانى حاجى یەحیایشى کرد بۆ دروستکردنى قوتابخانەکە بەکوالێتییەکى بەرز و ڕادەستکردنى بە حکومەتى هەرێمى کوردستان.