پارێزگارى هەولێر، سەردانى قائیمقامیەتى قەزایی کۆیەى کرد

پارێزگارى هەولێر، سەردانى قائیمقامیەتى قەزایی کۆیەى کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.9.25، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، سەردانى قائیمقامیەتى قەزایی کۆیەى کرد و لەلایەن حاکم تاریق حەیدەری، قائیمقامى قەزایی کۆیە پێشوازى لێکرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا، کە هەریەک لە ئاریان صلاح الدين، بریکارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لوقمان سەعید، بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردەى هەولێر و وشیار مەرجان، بەڕێوەبەرى چالاکى قوتابخانەکان ئامادەى بوون، دواى ئەوەى باس لە ڕەوشی دەڤەرەکە بە گشتیی و بەڕێوەچوونی ئەرک و کارەکان کرا، تیشک خرایە سەر کەم و کوڕی و پێداویستیەکانى سنوورى قەزاکە و جەخت لە سەر ئەرک و جێبەجێکردنی فەرمان و ڕێنماییەکان بۆ چارەسەرکردنییان کرایەوە.
لەوبارەیەشەوە، پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەستخۆشى لە قائیمقام و بەرپرسانى فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانى سنوورى قائیمقامیەتى قەزایی کۆیە لە خزمەتکردنى هاوڵاتییان، تەئکیدى لەوەکردەوە کە کۆیە یەکێکە لە قەزا گرنگەکانى پارێزگاى هەولێر و ئه‌وه‌ی له‌ تواناماندابێت و بتوانین ئه‌نجامی بدەین بۆ دانیشتوانى سنوورى قەزاکە درێغی لێناکرێت.