لە هەولێر ... یارییەکی دۆستانە لە نێوان ئەفسانەکانی کورد و عەرەبی عێراق بەڕێوەچوو
لە هەولێر ...
یارییەکی دۆستانە لە نێوان ئەفسانەکانی کورد و عەرەبی عێراق بەڕێوەچوو
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.8.21، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و سەرۆکی یانەی هەولێر و بەڕێوەبەری کاروباری ناوحۆی پارێزگا و ژمارەیەکى تر لە هەوادارانى وەرزش و وەرزشوانان، لە یاریگای یانەى وەرزشى هەندرێن، بۆ رێزگرتن لە قوربانیانی ڕووداوی بەنزینخانەکەی هەولێر، هەڵبژاردەى کوردستان بە هەماهەنگى کۆمەڵەی یاریزانانی نێودەوڵەتی عێراق، یارییەکی دۆستانە لە نێوان ئەفسانەکانی کورد و عەرەبی عێراق رێکخست.
ئامانج لە ئەنجامدانى یارییەکە، جگە لە رێزگرتن لە قوربانیانی ڕووداوی بەنزینخانەکەی هەولێر لەلایەن وەرزشوانانى هەردوولا، گەیاندنى پەیامى ئاشتى و برایەتى و خۆشەویستى و پێکەوە ژیانى نێوان پێکهاتە و نەتەوەکان بوو لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.