لە هەولێر ... کۆنفرانسی زانستى ساڵانەى هیماتۆلۆجی بەڕێوەچوو

لە هەولێر ... کۆنفرانسی زانستى ساڵانەى هیماتۆلۆجی بەڕێوەچوو

لە هەولێر ...
کۆنفرانسی زانستى ساڵانەى هیماتۆلۆجی بەڕێوەچوو

ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.8.21، بە ئامادەبوونى د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر و ژمارەیەکى تر لە پزیشکی و شارەزا و پسپۆڕان و توێژەران و مامۆستایانى زانکۆ، لە هەولێرى پایتەخت، کۆنفرانسی زانستى ساڵانەى هیماتۆلۆجی بەڕێوەچوو.

لەوبارەیەشەوە، پارێزگارى هەولێر، جگە لەوەى ئەنجامدانی کۆنفرانسەکەى بە گرگن زانى، کە دەبێتە ھۆی لە یەکتر نزیکبوونەوەی ئەکادیمیستان و گۆڕینەوەی ڕاوبۆچوونیان لەسەر بابەتە زانستیەکان و ھاوبەشیکردنی یەکتر لە پڕۆژەکانیان، دەستخۆشی لە لیژنەی ئامادەکار كرد، کە توانیوانە لە کۆنفرانسەکەدا پزیشکان و پسپۆرانى تایبەت بە بوارەکە بە یەکەوە کۆبکاتەوە بۆ کاری ھاوبەشی زانستی و پێشکەشکردنى داهێنانەکانیان و ئومێدی سەرکەوتنى بۆ خواستن.

جێگەى باسە، هیماتۆلۆجی لقێکی زانستە کە مامەڵە لەگەڵ نەخۆشیەکانی ئەندامەکانی دروستکەری خوێن وەک سپڵ و مۆخی ئێسک و هەروەها نەخۆشیەکانی خوێن دەکات. باوترین حاڵەتەکانیش لەو بوارەدا بریتین لە کەمخوێنی، کەمخوێنی دەریای ناوەڕاست و شێرپەنجەی خوێن. نیشانەکانی ئەم نەخۆشیانە بە ئەنجامدانی هەندێک پشکنین دەستنیشان دەکرێن و شێوازی چارەسەرکردن بەکاردەهێنرێن.