لە هەولێر .. پێشبڕکێی تۆپی پێی تیپە مییللەکان کۆتایی پێهات

لە هەولێر .. پێشبڕکێی تۆپی پێی تیپە مییللەکان کۆتایی پێهات

لە هەولێر ..
پێشبڕکێی تۆپی پێی تیپە مییللەکان کۆتایی پێهات

ئەمشەو پێنجشەممە 2025.8.21، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی2ی پارتی و شڤان محمود، سکرتێری یەکێتی قوتابیان و لاوان و سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و ژمارەیەکى تر لە هەوادارانى وەرزش و وەرزشوانان، لە یاریگاى بارزانى نەمر لە هەولێرى پایتەخت، بە یارى کۆتایی نێوان هەردوو تیپ تۆپی پێی مییللی " ئەزمەڕ و ڕامیار" کۆتایی بە پێشبڕکێی تۆپی پێی تیپە مییللەکان هات، کە لەلایەن ڕێکخراوی کوردستان فاوندەیشن بە بەشداری 1691 یاریزان لە 128 تیپ ڕێکخرابوو.

دوای یاریەکی بەهێز لە نێوان هەردوو تیپ، تیپی ئەزمەڕ توانی بە 2 گۆڵ بەرامبەر بە 1 گۆڵ لە تیپی ڕامیار بباتەوە و ببێتە خاوەن نازناوی پێشبڕکێکە.