پارێزگاری هەولێر، سەردانی هونەرمەند دانا عەبدولجەباری کرد
پارێزگاری هەولێر، سەردانی هونەرمەند دانا عەبدولجەباری کرد
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2025.8.23،
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری د. دلۆڤان محمد، بەرێوەبەری گشتی تەندورستی هەولێرو فەرهەنگ غەفور، بەرێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، بەمەبەستی هەواڵ پرسین، لە ماڵەکەی خۆی سەردانی هونەرمەندی دیاری موزیک و گۆرانی شاری هەولێر و کوردستان " دانا عەبدولجەبار"ی کرد، کە ماوەیەکە باری تەندروستی ناجێگیرە و چارەسەری تەندورستی وەردەگرێت.
لە سەردانەکەیدا، پارێزگاری هەولێر، لە نزیکەوە لە دۆخی تەندروستی و ڕێرەوە چارەسەرە پزیشکییەکانی پرسی و هیوای زوو چاکبوونەوە و گەڕانەوەی بۆ نێو ناوەندی هونەر و موزیکی کوردی بە تەندروستیەکی باش بۆ هونەرمەند خواست و هەموو پشتیوانی و هاوکارییەکی خۆشی نیشاندا بۆ چارەسەرکردنی.
هەروەها ڕۆڵی دیار و بەرچاووی هونەرمەندی لە ناوەندی هونەر و موزیک و گۆرانی کوردی بەرز نرخاند.
لە لایەن خۆیەوە هونەرمەند دانا عەبدولجەبار، سوپاسی سەردانەکەی پارێزگاری هەولێر کرد، کە خەمخۆرانە هونەرمەندان بەسەر دەکاتەوە و لە ڕەوشی ژیان و گوزەران و تەندورستیان دەپرسێت.
لەکۆتایشدا، پارێزگاری هەولێر، چەپکە گوڵی ڕێز و وەفا و قەلغانی ڕێزلێنانی پارێزگای پێشکەش بە هونەرمەندکرد.