لە هەولێر ... فیستڤاڵی ساڵانەی سوڵتان موزەفەرەدين دەستی بە کارەکانی کرد

لە هەولێر ... فیستڤاڵی ساڵانەی سوڵتان موزەفەرەدين دەستی بە کارەکانی کرد

لە هەولێر ...
فیستڤاڵی ساڵانەی سوڵتان موزەفەرەدين دەستی بە کارەکانی کرد

ئەمشەو یەکشەممە 24.8.2025 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و پەرلەمانتارو کەسایەتی سیاسی ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی تورکمانی شاری هەولێر، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی مەولود، یادی لەدایکبوونی پەیامبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد دروودی خوای لەسەر بێت، سەنتەری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی سوڵتان موزەفەرەدین، بە خوێندنەوەی مەولوود، لە شوێنەواری مێژووی منارە دەستی بەکارەکانی فیستڤاڵی ساڵانەی سوڵتان "موزەفەرەدین کرد، فیستڤاڵەکە بەدریژای ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و تێیدا چالاکی هونەری و ڕۆشنبیری و ئاینی و مێژوویی تایبەت بەو بۆنەیە پێشکەش دەکرێت و رووی جوانی لێبوردەیی ئاینی و ئاینداری شاری هەولێر دەخرێتە روو …