پارێزگاری هەولێر، سەردانى بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانى کرد
پارێزگاری هەولێر، سەردانى بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانى کرد
ئەمرۆ دووشەممە 2025.8.25، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە مەبەستی پیرۆزبایکردن بە بۆنەى ( 30 ) ساڵەى دامەزراندنیان، سەردانی بارەگاى سەرەکى بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانی کرد و لەلایەن سکرتێری گشتیی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەکە پێشوازیی لێ‌کرا.
پارێزگاری هەولێر، وێرای پیرۆزبایی لە سکرتێرى گشتیى و ئه‌ندام و لایه‌نگرانى بزوتنەوەکەیان، هیوای خواست هه‌مووان له هه‌ولێرى پایتەخت به رۆحی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییەوە، په‌ره به دیموكراسی و پێكه‌وه ژیان و یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یی بده‌ن و سەرجەم لایه‌نه كوردستانیه‌كان به به‌رپرسیارێتیه‌كی مێژووییه‌وه وەک یه‌ك تیم كاربکەن بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی هەرێمى کوردستان.