هەولێر ... فیستیڤاڵی "هیوا" بۆ گۆڕەپان و مەیدانی منداڵانی ئاوارە و پەنابەرانی کەمپەکان کۆتایی پێهات
هەولێر ...
فیستیڤاڵی "هیوا" بۆ گۆڕەپان و مەیدانی منداڵانی ئاوارە و پەنابەرانی کەمپەکان کۆتایی پێهات
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە 2025.8.26، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ئاریان صلاح الدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و بەختیار فەرهاد، ڕوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری وەرزشی و سەرۆکی یەکێتی ناوەندی بۆ یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان و کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی و هاوڕێ ئیحسان، بەرپرسی لقی هەولێری مانگی سووری عێراقی و ژمارەیەکی دیکە لە وەرزش وانان و وەرزش دۆستان، لە هۆڵی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆى سەڵاحەدین، کۆتایی بە فیستیڤاڵی "هیوا" بۆ یارییەکانی گۆرەپان و مەیدانی منداڵانی ئاوارە و پەنابەران هات، کە بە بەشداری سەرجەم کەمپەکانی کوردستان لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی، لە پێناو دڵخۆش كردن و رێزلێنانی چین و توێژە جیاوازەكان لە ناو كۆمەڵگەی ناوخۆیی و ئاوارە و پەنابەران ڕێکخرابوو.
دوای هاتنە ژوورەوەی ئاپۆڕای بەشداربووانی سەرجەم منداڵانی ئاوارە و پەنابەر کە لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان نیشتەجێن و هەریەکەیان بەناوی کەمپەکانی خۆیان بەشداریان کردبوو لە پێشبركێکان، خەڵاتی فیستیڤاڵ لەلایەن پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی دەزگایی خێرخوازی بارزانی بەسەر یەکەم و دووەم و سێیەمی کچان و کوڕان دابەشکرا.
پارێزگاری هەولێر وێڕای دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ڕێکخەرانی فیستڤاڵەکە، پیرۆزبایی لە سەرکەوتووانی پێشبڕکێکان کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتر و دوا ڕۆژێکی ڕووناکی بۆ خواستن.