بە ڕاسپاردەی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر

بە ڕاسپاردەی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر

بە ڕاسپاردەی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر
رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 28/8/2025
ئەندازیار ناز جلال ، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر بەیاوەری مکرم فایق بەرپرسی یاسایی پارێزگای هەولێر و تیمی تەندروستی وەزارەتی تەندروستی و سەرۆکایەتی شارەوانی ناحیەی رزگاری و پیاوانی پۆلیس سەردانی ئەو ماڵەیان کرد کە بەهۆی بەکار هێنانی غاز و هەڵمژینی دوچاری تێکچوونی باری دەروونی بوونەتەوە دۆخی تەندروستیان خراپ بوو.

هاوکات دوای گەیشتنی تیمەکان بۆ ماڵی ئەو هاوڵاتیە توانرا کاری پێویست بۆیان بگرنە بەر بۆ ئەوەی دووبارە تێکەڵی کۆمەڵگەیان بکەنەوە ، منداڵەکان رەوانەی نەخۆشخانەکران بۆ ئەوەی دڵنیابنەوە لە تەندروستی و چارەسەری پێویست وەربگرن.

هەروەها لەلایەن تیمەکانی شارەوانی دەستکرا بە پاکردنەوەی ماڵەکەیان وە لابردنی هەموو ئەو پاشماوانەی لە ناو ماڵەکەیاندا هەبوو ، وە بریاردرا لە نزیکرترین کات ماڵەکەیان بۆ نۆژەنبکرێتەوە و دووبارە شیاوی ژیانکردن بن .