هەولێر.... ناساندنی کتێبی "پەرتەوازەیی و یەکریزی"
هەولێر....
ناساندنی کتێبی "پەرتەوازەیی و یەکریزی"
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.9.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بەشداربوو لە ڕێورەسمی ناساندی کتێبی "پەرتەوازەیی و یەکریزی" كە بەرهەمێکی نوێی دەزگای نوچەیە بۆ لێکۆڵینەوەی سیاسی و پەرەپێدانی کلتووری لە نووسینی نووسەر و توێژەر ڕزگار ڕەزا.
لە ڕێورەسمەكەدا، کە ژمارەیەک لە نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان و بەرپرسانی دیکەی حکومی ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە دەزگای ناوبراو بۆ چاپ و بڵاوكردنەوەی كتێبەكە، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ نووسەر خواست.