هەولێر ... یەکەمین کۆنفرانسی ساڵانەی پزیشک و نوسین بەرێوەچوو
هەولێر ...
یەکەمین کۆنفرانسی ساڵانەی پزیشک و نوسین بەرێوەچوو
سەر لەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە رێکەوتی 18.9.2025 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، و فەلاح حەسەن سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان، و فەرهەنگ غەفور بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر، و ژمارەیەکی بەرچاو لە پزیشک و نوسەران، یەکەمین کۆنفرانسی ساڵانەی پزیشک و نوسین بەرێوەچوو....
ئەم کۆنفرانسە لەلایەن رێکخراوی پاک سازدراوە، مەبەستی کۆنفرانسەکە کۆکردنەوەی پزیشکە بەهرەمەندەکانی بواری پرۆسەی نوسینه لە تایبەتمەندی نوسینی زانستی و ئەدەبی و بواری پزیشکیدا .
لەو کۆنفرانسەدا پارێزگاری هەولێر، سوپاس و پێزانینی بەخشیە سێ کەسایەتی بواری نوسین و ههر له میانی ئهو كۆنفرانسهدا چەندین پانێل بۆ پسپۆرانی بواری نوسین پێشکەشکرا ...
پارێزگاری ههولێر، دهستخۆشی ئهم ههنگاوهی له رێکخراوی پاک كرد، لهو روانگهوهی ههوڵێكی خهمخۆرانهیه بۆ برهودانی پزیشكان به بوارهكانی نوسین و گهیاندنی پهیامی مرۆڤایهتیان به شێوهیهكی سادهو ساكار .