هەولێر ... کۆبوونەوەیەکی فراوان لە بارەی کار و پڕۆژە حزمەتگوزارییەکان بەڕێوەچوو
هەولێر ...
کۆبوونەوەیەکی فراوان لە بارەی کار و پڕۆژە حزمەتگوزارییەکان بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ دووشەممە 2025.9.29، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی، بە ئامادەبوونی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی و ژمارەیەک لە وەزیران و پارێزگاری هەولێر و ئەندامانی پەرلەمان و بەرپرسانی دیکەی ئیداری و حزبی، کۆبوونەوەیەکی فراوان لە بارەی کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و هەماهەنگی و هاریکاری نێوان حزب و حکومەت ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە بارودۆخی ناوچەکە بەگشتی و ئامادەکاریەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق کرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاری زیاتری نێوان حزب و حکومەت لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان کرایەوە. ھەروەھا تیشک خرایەسەر سەرجەم ئەو کار و پڕۆژە گرنگ و ستراتیژیانەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە لە سنووری پارێزگای ھەولێر ئەنجامدران.
پرسی ڕێکەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم لە چوارچێوەی دەستوور تەوەرێکی تری کۆبوونەوکە بوو.