پارێزگاری هەولێر، سەردانی ناوەندەی ڕاوێژكاری پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاینی بۆ دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەكات

ئەمڕۆ سێشەممە 2025.9.30، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچونی کارەکان و هاریکاریکردنی قوتابیانی دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیی، سەردانی ناوەندەی ڕاوێژكاری پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین لە پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر كرد، كە بە هەماهەنگی لەگەڵ لقی منارەی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان كراوەتەوە.

لە سەردانەكەیدا، پارێزگاری هەولێر، دوای ئەوەی لە نزیكەوە بەدواداچوونی بۆ كاروبارەكان كرد، دەستخۆشی لە ڕاگری پەیمانگە و لقی منارەی یەکێتی قوتابیان و لاوان و ستافی كاری ناوەندەكە كرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیان خواست لە دوای وەرگیرانیان لە بەشە جیا جیاکانی کۆلێژ و پەیمانگەکان .

جێگەی باسە، ناوەندەی ڕاوێژكاری پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین بۆ دەرچوانی پۆلی 12ی ئامادەیی، بە مەبەستی یارمەتیدانی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە هەنگاوی یەکەمیان بەرەو زانکۆ و دیاریکردنی باشترین هەلبژاردە بەپێی ئارەزوو و ئاستی زانستی خوێندنیان كراوەتەوە.