هەولێر .... بۆ یەكەمینجار و بەبەشداری 14 وڵات پاڵەوانێتی دێرینەكانی شەتڕەنجی ئاسیا بەڕێوەچوو
هەولێر ....
بۆ یەكەمینجار و بەبەشداری 14 وڵات پاڵەوانێتی دێرینەكانی شەتڕەنجی ئاسیا بەڕێوەچوو
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.10.5، بەئامادەبوونی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە و زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی2ی پارتی و سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی وەرزش و ژمارەیەکی تر لە کونسڵ و نێردەی وڵاتان و سەرۆک و ئەندامانی یەكێتی شەتڕەنجی ئاسیا و یەكێتی شەتڕەنجی عێراق و یانەكانی شەترەنج و ورزشوانان و وەرزش دۆستان، لە هەولێری پایتەخت بۆ یەكەمینجار و بەبەشداری 14 وڵات و 44 یاریزان پاڵەوانێتی دێرینەكانی شەتڕەنجی ئاسیا دەستی پێکرد، كە بۆماوەی 9 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەم پاڵەوانێتییە،كە یەكەمینجارە لە هەرێمی كوردستان و عێراق بەبەشداری شەتڕەنجزانانی دێرینی وڵاتان بەڕێوەدەچێت، و لەنێو یاریزانەکانیش، چەند گراندماستەریك لەسەر ئاستی ئافرەتان و پیاوان بەشداری دەكەن كە خاوەنی بەرزترین بڕوانامەی شەتڕەنجن و تەمەنیان لە سەرووی 50 ساڵییەوەیە.
جێگەی باسە، وڵاتە بەشداربووەكان بریتین لە: ( عێراق، ڕووسیا، ئێران، پاكستان، سوریا، ئوردن، كوێت، كازاخستان، یەمەن، كەمبۆدیا، فەلەستین، عومان، ئەفغانستان، هیند).