بە بەكارهێنانی 500 تۆن قیر كۆڵانەكانی گەڕەكی کورانی عەنکاوە قیرتاو كرانەوە

بە بەكارهێنانی 500 تۆن قیر كۆڵانەكانی گەڕەكی کورانی عەنکاوە قیرتاو كرانەوە

بە بەكارهێنانی 500 تۆن قیر كۆڵانەكانی گەڕەكی کورانی عەنکاوە قیرتاو كرانەوە

لە چوارچێوەی پلانی نۆژەنكردنەوە و دووبارە قیرتاوكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكانی شاری هەولێر، وەک قۆناغی یەکەم بە بەكارهێنانی بڕی 500 تۆن قیڕی بەرهەمهاتووی کارگەی قیری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ژمارەیەكی زۆری کۆڵانەکانی گەڕەکی کورانی عەنکاوە قیرتاو و چاككرانەوە.

ئەو هەڵمەتە بەشێوەیەکی گشتگیر لەسنووری هەر شەش بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی بەردەوامە و لە ڕۆژانی داهاتوودا کارەکان چڕتر دەكرێنەوە، بۆ ئەوەی تەواوی چاڵ و شکستەكانی شەقام و کۆڵانەکانی گەڕەکی کورانی عەنکاوە ڕێک دەخرێتەوە و قیرتاو دەکرێن.