هەولێر … لە پارکی شار، فیستیڤاڵی سەری ساڵ كرایەوە

هەولێر … لە پارکی شار، فیستیڤاڵی سەری ساڵ كرایەوە

هەولێر …
لە پارکی شار، فیستیڤاڵی سەری ساڵ كرایەوە

ئەمشەو شەممە 20.12.2025، بە ئامادەبوونی دکتۆر پشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسی ( پ د ك ) و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ، زانا مەلا خالید بەرپرسی لقی دووی پارتی و نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەند و کارزان عەبدولهادی،سەرۆكی شارەوانی هەولێر و دلێر محەمەد بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەولێرو ژمارەیەکی دیکە لە بەڕێوەبەرانی شارەوانی و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، بە چاودێری پارێزگای هەولێرو سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، لە پارکی شار، لەژێر قەڵاتی هەولێر، رێورەسمی فیستیڤاڵی سەری ساڵی نوێ كرایەوە…

ڤیستیڤاڵی سەری ساڵی نوێ وەک نەریتێک ساڵانە ئامادەسازی بۆ دەکرێ و ئەمساڵیش ئامادەکاریەکانی ڤیستیڤاڵی سەری ساڵ بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ دارێژراو بەرێوە چوو، تاوەکو 1ـی 1ـی ساڵی نوێ 2026 بەردەوام دەبێت …

پارێزگارى هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی وێرای دەستخۆشیکردن لە رێکخەران و بەشداربووانی فیستیڤاڵەکە، هیوای ساڵی پر لە خۆشی و ئارامی بۆ گەلی کوردستان و هەولێر بەتایبەت خواست، دواتر ئامادەبووان چالاکی بەشداربووانیان بەسەرکردنەوەو ئومێدی سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ تیپە هونەری و هونەرمەندو گۆرانیبێژەکان و سەرجەم کاسبکاران خواست …

شایەنی باسە فیستیڤاڵی ئەمساڵ، چەندین چالاکی جۆراو جۆر لە خۆ دەگرێت، هەروەها ئامادەسازی تەواو کراوە، کە شەوانە ئاهەنگ و پڕۆگرامی تایبەت بە خێزانەکان میوانان پێشکەش بکرێ.

فیستیڤاڵەكە، جگە لە بەرنامە هونەری و ئاهەنگ ئامێزەکانی، تایبەتە بە ( خواردنی کوردەواری، کاری دەستی و چالاکی هونەری و کارى دیکەى جۆرا و جۆر )، بۆ ئەو چەند ڕۆژەی پشووەکانی سەری ساڵی نوێیە، بەمەبەستی پێشوازیکردنە لە گەشتیاران و دانیشتووانی شاری هەولێر و شارەکانی تری هەرێم.