تەرمی هونەرمەند ”زوهێر عەبدولمەسیح عەبدۆکا” گەیشتەوە هەولێر
تەرمی هونەرمەند ”زوهێر عەبدولمەسیح عەبدۆکا” گەیشتەوە هەولێر
ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.12.24، بە ئامادەبوونی د.پشتیوان سادق، نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و سەفین دزەیی، بەپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە و ئایدن مەعروف، وەزیری كاروباری پێكهاتەكان و ژمارەیەک لە پیاوانی ئاینی مەسیحی و بەرپرسانی دیکەی حزبی و حکومی و سەرۆكی لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندان و هونەرمەندان و هاوڕێ و هەڤاڵانی و کەس و کار و خانەوادەکەی، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازی لە تەرمی خوالێخۆشبوو هونهرمهندی نشتیمانپەروەر و دەرهێنەری دیار و بە توانای كورد و شارەكەمان " زوهێر عەبدولمەسیح " كرا و تاجە گوڵینە ڕێز و وەفا لەسەر تەرمەكەی دانرا.
جێگەی باسە، خوالێخۆشبوو، یەکێکبوو لە دەرهێنەرە بەتوانا و بەسەلیقەكانی شانۆ و دراما و سینهما و ئێزگەی کوردی، وەک هونەرمەندێکی بواری شانۆیی لە ڕاگەیاندنی بیستراوی كوردیدا لە بواری دەرهێنان و تۆمارکردن ڕۆڵی دیاری هەبوو لە پێشخستنی ئێزگەدا و لە ئێزگەی دەنگی کوردستانیش لەناو شۆڕشدا ڕۆڵێكی مەزنی هەبوو.