پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی (مەسیح)

پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی (مەسیح)

پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی (مەسیح)

بەناوى خوداى مەزن و دلۆڤان

به‌ بۆنه‌ى جه‌ژنى له‌ دایكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سیح (سڵاوى خواى له‌سه‌ر بێت)، پیرۆزبایى لە خوشك و برایانى مه‌سیحى لە کوردستان بەگشتیی و هه‌ولێری پایتەخت بەتایبەتی ده‌كه‌ين، ئومێد دەکەین ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئارامى و خۆشگوزه‌رانى بۆ هه‌موو لایه‌ك.

لەم بۆنەیەدا، وەک پارێزگاى هەولێر جارێکى تر تەئکید لەوە دەکەینەوە بەگرنگییەوە دەڕوانینە پێگەى مێژوویى برا کریستیانەکانمان وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەنی کۆمەڵگەی کوردستانى و، دڵنیاشیان دەکەینەوە هەولێری پایتەخت وەک چۆن لە ڕابردوودا نموونەی بەرز و دیار و لانکەی پێکەوە ژیانی نێوان نەتەوە و ئاینەکان بووە، هەر بەمجۆرە دەمێنێتەوە و بەهەموو توانایەکمانەوە پاڵپشتى لە بەرەوپێشبردنى زیاترى برایەتی و تەبایی و پێکەوە ژیانى نێوان سەرجەم نەتەوە و ئاینە جیاوازەکان و پێکهاتەکان دەکەین.

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر