هەولێر … لە 130 ساڵەیی رۆژی جیهانی سینەمادا، رێز لە هەوڵ و کۆششی هونەرمەندی کۆچکردوو ( زوهێر عەبدولمەسیح ) گیرا …
هەولێر …
لە 130 ساڵەیی رۆژی جیهانی سینەمادا، رێز لە هەوڵ و کۆششی هونەرمەندی کۆچکردوو ( زوهێر عەبدولمەسیح ) گیرا …
ئەمشەو یەکشەممە رێکەوتی 28.12.2025 بەئامادەبوونی ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و سیروان حەسکۆ بەرێوبەری نوسینگەی مەلامستەفا بارزانی و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتی ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندو سینەماکاران، لە هۆڵی ئیمپایەر سینەما، 130 ساڵەیی رۆژی جیهانی سینەما، بە رێزگرتن لە مێژوویی هونەری و ئافراندن و کارەکانی کۆچکردوو ( زوهێر عەبدولمەسیح ) و خانەوادەکەی دەستی پێکرد، کە بەرێوەبەرایەتی سینەمای هەولێر بە هەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و پاڵپشتی پارێزگای هەولێر رێکیان خستبوو،
لەو میانەشدا فیلمی سینەمایی( سێ گۆشەی مەرگ) نمایشکرا، کە کۆچکردوو ( زوهێر عەبدولمەسیح) خۆی کارەکتەرو پاڵەوانیەتی،
هەروەها سوپاسنامە بەخشرایە ستاڤی پرۆژەی سینەماو جەماوەر، وێرای چالاکی دیکەی هونەری، کە سەرجەم کارەکان بوونە مایەی سەرنج راکێشانی ئامادەبووان.