لە هەولێر... بۆ دووەمین جار کەرنەڤاڵى ئۆتۆمۆبیلە کلاسیک و کۆنەکان سازکرا

لە هەولێر... بۆ دووەمین جار کەرنەڤاڵى ئۆتۆمۆبیلە کلاسیک و کۆنەکان سازکرا

لە هەولێر...
بۆ دووەمین جار کەرنەڤاڵى ئۆتۆمۆبیلە کلاسیک و کۆنەکان سازکرا

ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە 2025.12.30 لە ژێر چاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئامادەبوونی نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر و کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێرو عەمید خەسرۆ غازی بەرێوبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگای هەولێرو ژمارەیەکی بەرچاو لە هەواداران، لە چوارچێوەى کار و چالاکییە هونەریی و کلتووریەکان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ زاینی لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان، دووەمین کەرنەڤاڵى ئۆتۆمۆبیلە کلاسیک و کۆنەکان بە بەشدارى دەیان ئوتۆمۆبێلى جۆرا و جۆرى کلاسیک و کۆن سازکرا.

پارێزگاری هەولێر، وێرای دەستخۆشی کردن لە بەشداربووانی ئەم کەرنەڤاڵە، دووپاتیکردەوە کەوا ئارەزوومەندانی خولیای کۆکرنەوەی ئۆتۆمبیلە کلاسیکیەکان خودان زەوق و سەلیقەی تایبەت و رێزلێگیراون و گرنگی بە رەسەنایەتی و لە خەمی مێژووی رابردووی زێدی خۆیانن..
شایەنی باسە ئۆتۆمۆبێلە بەشداربووەکان مۆدێلیان لە خوار ساڵەکانى 1991 تاکو پەنجا کانیشى تێدا بەشدار بوون، بە بەرێرەوکردن نمایشێکى جوان و سەرنج ڕاکێش و بەدواى یەکەوە لە بەردەم پارکى شانەدەر دەستیان بە نمایش کردن کرد بۆ نێو بازاڕ و لەوێشەوە بۆ بەردەم پارێزگاى هەولێر، کە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لەوێ لە پێشوازیاند بوو….
ئەم کەرنەڤاڵە خۆشى و شادییەکى زۆری بە گەشتیارو هاوڵاتییان بەتایبەتى ئەوانەى حەز و خولیایان ئەو جۆرە ئۆتۆمۆبێلانەن بەخشى، و ستایشی پارێزگاریان کردو هیوایان خواست لە بۆنە نیشتیمانی و نەتەوەییەکاندا ئەم جۆرە چالاکیانە زوو زوو ساز بدرێ .