پارێزگاری هەولێر، سەردانی هونەرمەند ( وەلید مەعروف)ی کرد
پارێزگاری هەولێر، سەردانی هونەرمەند ( وەلید مەعروف)ی کرد
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 30.12.2025 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەرى نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر،و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر، لە نەخۆشخانە سەردانی هونەرمەندی دیارى شاری هەولێر (ورلید مەعروف)ى کرد.
پارێزگارى هەولێڕ لە ڕەوشی تەندروستی هونەرمەندى پرسی و هیوای زوو چاکبوونەوەی و گەڕانەوەى بۆ نێو ناوەندى هونەرى کوردى بە تەندروستیەکى باش بۆ خواست.
هاوکات لە چۆنیەتى ڕیڕەوى چارەسەرییە پزیشکیەکانى کۆڵییەوە و ئامادەیی هەموو پشتیوانی و هاوکارییەکی نیشاندا بۆ چارەسەرکردنی.