پەیامى پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى ساڵى نوێ
پەیامى پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى ساڵى نوێ
بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی ساڵی نوێى 2026ـی زاینی پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کوردستان بە گشتى و هەولێر پایتەخت بە تایبەتى و پێشمەرگە قارەمانەکان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەکەین، بەهیوایان ساڵی نوێ، ساڵی خۆشی و باشتربوونی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان بێت.
بەمبۆنەیەوە، دڵنیایی دەدەینە هاوشاریانی سنووری پارێزگاکەمان، هەرچی لە تواناماندابێت لە دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاریی پێویست و پاراستنى ئاسایش و ئارامى پایتەختی هەرێمی کوردستان و سەروماڵ و گیانی هاولاتییان درێغى ناکەین.
جارێکی دیکە ساڵی نوێتان پیرۆزبێت و بەئومێدى ئەوەى ساڵی ئارامى و خۆشگوزهرانى و خێر و بەرەکەت بێت بۆ ههموو لایهك.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر