بەمەبەستی گەیاندنی سڵاوی سەرۆک بارزانی، دکتۆر پشتیوان سادق و ئومێد خۆشناو، سەردانی (شێخ محەمەد شاکەلی)یان کرد
بەمەبەستی گەیاندنی سڵاوی سەرۆک بارزانی، دکتۆر پشتیوان سادق و ئومێد خۆشناو، سەردانی (شێخ محەمەد شاکەلی)یان کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە 31-12-2025 ,لەشاری هەولێر، بە مەبەستی گەیاندنی سڵاوی سەرۆک بارزانی، و پرسین لە ڕەوشی تەندروستیان، لەنەخۆشخانە، دکتۆر پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، سەردانی شێخ محەمەد شاکەلی وەزیری پێشووی ئەوقاف وکاروباری ئاینییان کرد، بەناوی سەرۆک بارزانی ، لەڕەوشی تەندروستی بەڕێزیانیان پرسی و ئامادەییان بۆ پێشکەشکردنی هەر پێویستیەک نیشاندا و هیوایان خواست خوای گەورە شیفای عاجیلی بۆ بنێری.