یانەی هەولێر، گرەوی دواین یاری خولی ئەستێرەکانی عێراقی ئەمساڵی بردەوە
یانەی هەولێر، گرەوی دواین یاری خولی ئەستێرەکانی عێراقی ئەمساڵی بردەوە
ئەمشەو چوارشەممە رێکەوتی 31.12.2025 بە ئامادەبوونی دکتۆر پشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسی ( پ د ك ) و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و سەفین یاسین سەرۆکی یانەی هەولێر و دەستەیی کارگێری یانەی هەولێر، لەدواین یاری سالی 2025 لەکەشێکی ساردو سڕدا, لەیاریگای نیودەوڵەتی فرەنسۆ هەریری، یانەی وەرزشی هەولێر، بەبێ ئامادەبوونی جەماوەرەکەی، لەخولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریەکی بەهێزدا کەوتە بەرامبەر یانەی نەفتی میسان، لە ئەنجامدا یانەی تۆپی پێی هەولێر توانی گرەوی دواین یاری ئەمساڵ بباتەوەو دڵی جەماورەکەی خۆش بکات و لە پێشەنگی یانەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق بمێنێنتەوە…
هەر بەم بۆنەیەوە پارێزگاری هەولێر، پیرۆزبایی گەرمی ئاراستەی دەستەی کارگێری یانەی هەولێرو یاریزانان و جەماوەری هەولێری کرد، کە بە درێژایی یاریەکانی ئەمساڵ یانەی هەولێر، بەرزترین ئاستی خۆی نیشانداو لە زۆربەی یاریەکان براوە بووەو چەند یاریەکیش یەکسان بووە بەبێ هیچ دۆراندنێک ..
هیوای خواست لە دەستپێکی ساڵی نوێ، یانەی هەولێر، لە سەرکەتنەکانی بەردەوام بێت و مێژووی گەشی خۆی دووپات بکاتەوە …