پارێزگاری هەولێر، لە یەکەم ڕۆژى ساڵى نوێ دیارى و پێداویستى بەسەر منداڵانى خانەی نەوجەوانان دابەشکرد
پارێزگاری هەولێر، لە یەکەم ڕۆژى ساڵى نوێ دیارى و پێداویستى بەسەر منداڵانى خانەی نەوجەوانان دابەشکرد
ئهمڕۆ پێنجشەممە 2026.1.1، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و زەیتۆ تۆفیق، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی هەولێر و ناز جەلال، بەڕێوەبەری قەیرانەکانی پارێزگا، بە بۆنەی سەری ساڵی نوێ سەردانى خانەی نەوجەوانانی کوڕان و کچانی هەولێرى کرد و جەژنانەی لەگەڵ منداڵانی خانەی ناوبراو کرد و دیارى پارێزگای هەولێر بەسەر منداڵانى خانەکە دابەشکرد.
لە سەردانەکەیدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕای دەستخۆشى بۆ ماندووبوونی بەڕێوەبەر و ستاف و دەستەی کارگێڕی خانەی ناوبرا لە جێبەجێکردن و ئەنجامدانی ئەرک و کارەکانییان، لە کەم و کوڕیی و پێداویستییەکانی خانەی ناوبراو و ڕەوشی تەندروستی منداڵان و پێداویستییەکانی کۆڵییەوە.
جێگەى باسە، پارێزگارى هەولێر گرنگیەکى تایبەت بە خانەی نەوجەوانانی کوڕان و کچانی هەولێر دەدات و لە نزیکەوە چاودێریان دەکات و ناوە ناوەش بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ژیان و ڕەوشی تەندروستی منداڵان و دابینکردنى پێداویستییەکانیان سەردانى خانەى ناوبرا دەکات.