ههولێر ... (39) مین ساڵیادی "كاك ئیدریس بارزانی" هەمیشە زیندوو بهرز راگیرا
ههولێر ...
(39) مین ساڵیادی "كاك ئیدریس بارزانی" هەمیشە زیندوو بهرز راگیرا
ئەمرۆ پێنجشەممە 2026.1.29، به ئامادهبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی و پارێزگاری ههولێر و بهرپرسی لقی2 و ژمارەیەكی زۆری پێشمهرگهی دێرین و فەرماندەی سەربازی و كەسایەتی و بهرپرسانی دیكە و كادیران، بە چەند چالاكیەكی جۆراو جۆر، یادی (39) ساڵەی كۆچی دوایی "كاك ئیدریس بارزانی" هەمیشە زیندوو بەرز ڕاگیرا. كە لەلایەن دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ كاری مرۆیی ڕێكخرابوو.
جێگهی وهبیرهێنانهوهیه " كاك ئیدریسى جوانهمهرگ" یەکێک بوو لە گرنگترین و کاریگەرترین سەرکردە سیاسییەکانی کورد لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەم، ڕۆڵێکی بەرچاو و یەکلاکەرەوەی هەبوو لە شکڵپێدانی سیاسەتی کوردی لە عێراق و ناوچەکە. لە ماوەی ژیانی کورتیدا، ئەو توانی کاریگەرییەکی قووڵ لەسەر ڕەوتی مێژووی کورد دابنێت و بناغەی بۆ گۆڕانکارییە سیاسییەکانی داهاتوو دابنێت. مخابن لە كاتژمێر 6ی سەرلەبەیانی رۆژی 31ی مانگی 1ی 1987 لە گوندی سلیڤانای سەر بە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی كوردستان لە ئاوارەیی گیانی پاکی سپارد و گەیشتە ڕیزی نەمران و لە گۆڕستانی شاری شنۆ لە تەنیشت باوکی " مەلا مستەفا بارزانی نەمر" ڕابەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد دەنێژرێت. دوای راپەڕینی بەهاری ساڵی 1991 بەبریاری سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان تەرمی بارزانی نەمر و كاكە ئیدریسی جوانەمەرگ لە رۆژانی 6 تاوەكو 8-10-1993 لە رێوڕەسمێكی مەزن و تایبەتدا لە نێو پێشوازیی و ئاپۆرای مەزنی خەڵكی كوردستان، گەڕێندرایەوە گوندی بارزان و لەوێ بهخاك سپێردران.