كۆنسێرتێكی گۆرانی و موزیك هاوبەشی مامۆستایان و قوتابیان
كۆنسێرتێكی گۆرانی و موزیك هاوبەشی مامۆستایان و قوتابیان
ئەمرۆدووشەممە 2026.2.16، بە ئامادەبوونى ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و لوقمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە و سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەر و بەڕێوەبەر و مامۆستایان و قوتابیان، لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانی نەمر كۆنسێرتێكی گۆرانی و موزیكی هاوبەشی قوتابیان و مامۆستایان پێشكەشكرا.
پارێزگارى هەولێر، وێراى دەستخۆشی لە بەرێوەبەر و مامۆستایان و قوتابیانى كۆمەڵگاكە، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن و تەئکیدى لەسەر هەموو پاڵپشتى و هاوکاریەکى پارێزگاى هەولێر کردەوە بۆ كۆمەڵگاكە.