یەكەمی كوردستان بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان لە هەولێرە
یەكەمی كوردستان بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان لە هەولێرە
ئەمرۆ پێنجشەممە 2026.7.9، دوای راگەیاندنی ئەنجامە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2025- 2026، كە قوتابییانی سنووری پارێزگای هەولێر سەرکەوتنێکی گەورەیان تۆمار کردووە، بە شێوەیەک جگە لە پلەی یەکەمی هەرێمی سەرئاستی هەرێمی كوردستان، دوو قوتابی پلەی دووەم و چوار قوتابی تریش پلەی سێیەمیان لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر و هەرێمی كوردستان بەدەستهێناوە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە، پیرۆزباییەکی ئاراستەی ئەو قوتابییە سەرکەوتووانەی شاری هەولێر کرد کە توانیەتی پلەی بەرز لە سەرانسەری لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەدەستبهێنێت.
لەو پەیوەندییەكەدا، پارێزگار هەولێر وێڕای دەستخۆشی لە هیممەت و ماندووبوونی قوتابییەکان، ستایشی ڕۆڵی سەرەکی و گرنگی بنەماڵەکانیشیانی کرد کە لەم بارودۆخەدا کات و کەشێکی گونجاویان بۆ فەراهەم کردوون تا بگەن بەم سەرکەوتنە، هەروەها پەیوەندی بە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێریشەوە كردو دەستخۆشی لە بەرێوەبەری گشتیی و سەرجەم بەڕێوەبەری پەروەردەكان و سەرپەرشتیارا ن مامۆستایانی سنووری پارێزگای هەولێر كرد.