پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر بۆ یانەی وەرزشیی خانزاد بۆ شەتڕەنج
پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر بۆ یانەی وەرزشیی خانزاد بۆ شەتڕەنج
بەڕێزان/ سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، ڕاهێنەران و یاریزانانی یانەی شەتڕەنجی خانزاد
بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لە هەردوو پاڵەوانیەتی شەتڕەنجی یانەکانی عێراق بۆ ئاستی (تازەپێگەیشتووان) و (بەچکە شێران)، پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین.
وێڕای دەستخۆشیمان، پاڵپشتی خۆمان بۆ یانەکەتان دووپات دەکەینەوە و هیوای بەردەوامی و سەرکوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر