سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان حەفتەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرەی لە هەولێر کردەوە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان حەفتەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرەی لە هەولێر کردەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 9ـی ئەیلوولی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، حەفتەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی بۆ وەبەرهێنانی خانووبەرەی لە شاری هەولێر کردەوە.
بڕیارە پێشانگاکە، کە لە لایەن کۆمپانیای ئینڤێست ئیکسبۆ و بە پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەستەی وەبەرهێنان ڕێکخراوە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە پیشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بەردەوام بێت و تێیدا نزیکەی 300 کۆمپانیای ناوخۆیی و جیهانی لە 12 وڵاتی جیاوازەوە بەشدارن و نوێترین پڕۆژە و تەکنەلۆژیای بواری بیناسازی و نیشتەجێبوونیان خستۆتە ڕوو.