پارێزگاری ھەولێر پێشوازی لە پاڵەوانانی تیپی بەرزکردنەوەی قورسایی یانەى وەرزشى هندرێن کرد

پارێزگاری ھەولێر پێشوازی لە پاڵەوانانی تیپی بەرزکردنەوەی قورسایی یانەى وەرزشى هندرێن کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە 2022.1.16، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر لە دیوانى پارێزگا، پێشوازى لە سەرۆک و ئەندامانى دەستەى کارگێڕى یانەى وەرزشى هندرێن و ڕاھێنەر و کچە یاریزانانى یانەکە کرد کە توانیان لە پاڵەوانیەتى بەرزکردنەوەى قورسایی وڵاتانى عەرەبى ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و نازناوى پاڵەوانیەتیەکە بەدەست بهێنن.
لەدیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر دەستخۆشی لە سەرۆک و ئەندامانى دەستەى کارگێڕى یانەکە و کچە یاریزانەکان کرد کە توانیان لە پاڵەوانێتی ولاتانی عەرەبى لە شەقڵاوە ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و میدالیاى زێڕ و زیوى پاڵەوانیەتیەکە بەدەست بهێنن. پاشان پارێزگاری ھەولێر بروانامەی ڕێزلێنان و خەڵاتی پارێزگای ھەولێری پێشکەش بەیاریزانان کرد و ئامادەیی ھەموو ھاوکاری و پاڵپشتیەکى پارێزگاى هەولێرى بۆیان نیشاندا.
جێگەی باسە، پاڵەوانیەتی بەرزکردنەوەی قورسایی وڵاتانی عەرەبی بۆ کوڕان و کچان کە لە 25ی 12 تاوەکو 2021.12.31 بە بەشدارى زیاتر لە 250 یاریزان لەسەرئاستى 16 وڵاتى عەرەبى لەناوەندی قەزایی شەقڵاوە بەڕێوەچوو و تێیدا چەندین کچە یاریزانانى یانەی ھەولێر و یانەى هندرێن توانیان ئاستێکى بەرز پێشکەش بکەن و نازناوى پاڵەوانیەتییەکە لەڕیزى هەڵبژاردەى عێراق بەدەستبهێنن.