سەماحەتی سەید عەمار ئەلحەکیم بەیاوەری پارێزگاری هەولێر، سەردانی سەرقەڵاتی دێرینی هەولێر و بازاری هه‌ولێریان كرد
سەماحەتی سەید عەمار ئەلحەکیم بەیاوەری پارێزگاری هەولێر، سەردانی سەرقەڵاتی دێرینی هەولێر و بازاری هه‌ولێریان كرد
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 9.9.2026 سه‌ماحه‌تی سەید عەمار ئەلحەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی عێراقی، به‌یاوه‌ری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانی سەرقەڵاتی دێرینی شاری هەولێر و ناو بازاڕ و قاوه‌خانه‌ی كه‌لتووری مه‌چكۆیان کرد.
فه‌لاح حه‌سه‌ن سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی بووژانه‌وه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر، كورته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی زانیاری مێژوو یی و سروشتی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی سه‌ر قه‌ڵات خسته‌ڕوو.
لە چوارچێوەی ئەم سەردانەدا، سه‌ماحه‌تی سەید عەمار ئه‌لحەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی عێراقی، بەشێک لە شوێنەواره مێژوویی و کۆنەکانی قه‌ڵاتی هەولێری به‌سه‌ر كرده‌وه، لە نزیکەوە ئاشنای مێژوو و کەلتووری ئەم شۆێنه‌واره مێژووییه بوون.
دواتر لە قاوەخانەی مەچکۆ بەدەم قاوە خواردنەوەو گفتوگۆوە پشوویەکیان وەرگرت .
سەرقەڵات و قەیسەری و بازاری هەولێر، وەک بەشێک لە ناسنامەی مێژوویی و شارستانییەتی هەولێره‌و، ساڵانه سەرنجی میوانان و سەردانیکەرانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات ڕادەکێشێ .