هەولێر ... ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە ژمارەیەک لە هونەرمەندانی کوردستان
هەولێر ...
ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە ژمارەیەک لە هونەرمەندانی کوردستان
ئێوارەی ئەمڕۆ 19.10.2026، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، د. ئاراس خۆشناو بەرپرسی بەشی پیشەییەکانی ( پ د ك )، سیروان عوسمان بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، هیوا سوعاد، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان،و ژمارەیەک لە هونەرمەندان و کەسایەتییە هونەرییەکان، ڕێوڕەسمێکی ڕێزلێنان لەلایەن لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانەوە بۆ ڕێزگرتن لە ئەزموون و بەخششی ههر یهكه له لەتیف نوعمان، هونەرمەند و دەرهێنەر، ڕووپاک عەبدولقادر، هونەرمەند، شانۆکار و ئەکتەر، د. ئیبراهیم سمۆ، نووسەر، لێکۆڵەری ئەکادیمی و ڕەخنەگری شانۆیی، ڕەسمی جەلال، هونەرمەند، شانۆکار و ئەکتەر، سەعدون کاکەیی، هونەرمەند و گۆرانیبێژ. کەسایەتی دیاری هونەری و ئەدەبی ئەنجام درا.
ئەم ڕێوڕەسمە بە مەبەستی ڕێزگرتن لە ڕۆڵ و خزمەتگوزاریی هونەری و ئەدەبیان، هەروەها بەهای ئەزموون و بەرهەمەکانی ئەو کەسانە بوو، کە بە بەردەوامی و داهێنانی خۆیان بەشدارییان لە پێشخستنی هونەر و ڕۆشنبیریی کوردیدا کردووە.
هاوکات وەک هەنگاوێک بۆ بەهاپێدان بە ئەزموونی هونەرمەندان و ناساندنی خزمەت و بەخششیان، جەخت لە گرنگی پاراستنی میراتی هونەری و ڕۆشنبیریی کوردی و ڕێزگرتن لەو کەسانە دەکاتەوە، کە بە ژیانی هونەری و داهێنانی خۆیان خزمەتی هونەر و کۆمەڵگەیان کردووە.