بەئامادەبوونى وەزیرى تەندروستى و پارێزگارى هەولێر، نۆڕینگەى د.هەژێن کرایەوە

بەئامادەبوونى وەزیرى تەندروستى و پارێزگارى هەولێر، نۆڕینگەى د.هەژێن کرایەوە

ئێوارەى دووشەممە 2022.2.21، بەئامادەبوونى د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئەحمەد کانى، بەرپرسى لقى2ى پارتى دیموکراتى کوردستان و زانا مەلا خالید، سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتی تەندروستى هەولێر و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتیی ڕۆشنبیرى و هونەر و ژمارەیەکى دیکى لە بەرپرسانى حزبى و حکومى لەڕێورەسێکەدا نۆڕینگەى د.هەژێن بۆ پزیشکى وەرزشى و چارەسەرى سروشتى و پسیۆڕى خۆراک کرایەوە.
پارێزگارى هەولێر لەوتارێکدا کردنەوەى سەنتەرى لەمشێوەیەى لەشارى هەولیر بەگرنگ لەقەڵەمدا و جەختى لەوە کردەوە هەرکار و پڕۆژەیەک لە خزمەتى پێشخستنى شارەکەمان و هاوڵاتییانى بێت بەهەموو شێوەیەک وەکو پارێزگاى هەولێر پاڵپشتى لێدەکەین.
پاشان دواى بەسەرکردنەوەى بەشەکانی نۆڕینگە و لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى ڕێرەوە پزیشکیەکانى سەنتەرەکە، پیرۆزبایی خاوەنى نۆڕینگە و پزیشک و کارمەندانى کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.