بەسەرپەرشتى پارێزگارى هەولێر، کۆبوونەوەیەک لەبارەى کێشە و گرفتى کەم ئاوی و ووشکەساڵى ئەنجامدرا

بەسەرپەرشتى پارێزگارى هەولێر، کۆبوونەوەیەک لەبارەى کێشە و گرفتى کەم ئاوی و ووشکەساڵى ئەنجامدرا

رۆژی یەکشه‌ممه‌ 2022.7.17، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و ئامادەبوونی هێمن قادر، جێگری پارێزگار، له‌دیوانى پارێزگا، بۆ بەدواداچوون بە بڕیار و راسپاردەکانى کۆبوونەوەى پێشوو و چارەسەرییەکانى کێشە و گرفتى کەم ئاوی و ووشکەساڵى، کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا.
لەکۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر سوپاسى ئامادەبووانى کرد بەرامبەر هەوڵ و ماندووبوونیان لە رۆژانى جەژن و لەکاتى شکانى بۆڕى ئاوى ئیفراز3 کە ماندوونەناسانە وەک یەک تیم کاریانکرد تاکو خەڵکى هەولێر لەبێ ئاوى دەربازبکەن، هەروەها ئەوەشى دووپاتکردەوە کە پێویستە چارەسەرى ڕیشەیی بۆ شکانى بۆڕییەکان بدۆزرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو ئاسانکارییەک لەلایەن بەڕێز سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان خراوەتە ڕوو.
لەتەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەى کۆنتڕۆڵکردنى گرفتى کەم ئاوى کرا، لەم ڕووەشەوە تاکو وەرزى گەرما بەکۆتادێت بەردەوام بوونى گەیاندنى تەنکەرەکانى ئاوى پاک بۆ هاوڵاتیان دووپاتکرایەوە.
جێگه‌ى باسه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەریەک لە قائیمقامی ناوەند و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆكانی هه‌رێم و بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر و بەرێوەبەرى گشتى شارەوانیەکان و بەڕێوەبەرى ئاوى ژێرزەوى و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری EJCC/ پارێزگاى هه‌ولێر و جێگرى سەرۆکى شارەوانى هەولێر و به‌رپرسی مولیده‌ ئه‌هلییه‌كان ئامادەی بوون.