پارێزگاری هەولێر پێشانگای هاوبەشی پێکهاتەکانی کەرکوك دەکاتەوە….
بە چاودێری و ئامادەبوونی (ئومێد خۆشناو ) پارێزگاری هەولێرو فەرهەنگ غەفور بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری و ژمارەیەكی بەرچاو لە هونەرمەندو هونەردۆستان و مامۆستا و قوتابیان سەرلەبەیانی رۆژی سێ شەممە 2.8.2022 تیپی هونەری کەلتووری ئەندێشە، پیشەنگایەکی فۆتۆگرافی بۆ 10 فۆتۆگرافەری پێکهاتەکانی کەرکوک لە گەلەری میدیا کردەوە….
شایەنی باسە لە پیشانگا فۆتۆگرافییەکەدا بەرهەمی ژمارەیەک بەهرەمەندو دەست رەنگینی پێکهاتەکانی کەرکوك نمایشکرا، کە گوزارشتیان لە سەلیقەی وردو جوانی بەشدار بووان دەکرد. ….