قیرتاوکردن و چاککردنەوەی چاڵ و شکستەکانی شەقامەکان

قیرتاوکردن و چاککردنەوەی چاڵ و شکستەکانی شەقامەکان


لەپێناو خزمەتکردنی هاوڵاتیان و دانیشتوانی گەڕەکانی شاری هەولێر و گەیاندنی خزمەتگوزاری قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان، تیمەکانی قیرتاوکردن و چاککردنەوەی شەقامەکان لەبەڕێوەبەرایەتی شارەوانی دوو و شارەوانی شەش، بەهەماهەنگی کارگەی قیری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، دەستیانکردن بەقیرتاوکردن و چاککردنەوەی چاڵ و شکستەکانی کۆڵانێک لە گەڕەکی زانایان و قیرتاوکردن و چاککردنەوەی چاڵ و شکستەکانی شەقامێک لە گەڕەکی کرێکاران.