لە سەر بودجەى پارێزگاى هەولێر، "بنکەى تەندروستیى قوشتەپە" نۆژەندەکرێتەوە

لە سەر بودجەى پارێزگاى هەولێر،

لە سەر بودجەى پارێزگاى هەولێر، "بنکەى تەندروستیى قوشتەپە" نۆژەندەکرێتەوە

نیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.5.9، د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە یاوەرى سەنگەر کانەبى، بەرپرسى لقی 23ی قەرەچووغی پارتی و بژار مەلا خدر، قائیمقامى قەزایی قوشتەپە و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى هەولێر، بنکەى تەندروستیى قەزایی قوشتەپەیان لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بەسەرکردەوە.

دوای ئەوەی وەزیرى تەندروستى و پارێزگارى هەولێر، سەرجەم بەش و یەکەکانى بنکەکەیان بەسەرکردەوە، کە بڕیارە لەم نزیکانە لە سەر بودجەى پارێزگاى هەولێر دەست بە نۆژەنکردنەوەى بکرێت، لە نزیکەوە گفتوگۆیان لەگەڵ بەڕێوەبەر و پزیشک و کارمەندانى بنکەکە کرد سەبارەت بە پێداویستیە پزیشکییەکان و کەم و کوڕییەکانیان، لەوبارەیەشەوە دڵنیایان کردنەوە لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتییانى ناوچەکە و پێشکەشکردنى خزمەتگوزاریى تەندروستى شایستە بۆیان، سەربارى نۆژەنکردنەوەى بنکەکە، سەرجەم کەل و پەل و پێداویستیە پزیشکیانیان بۆ دابین دەکرێت.