لە قوشتەپە ... بە گوژمەی (440 هەزار دۆلار) بەردى بناغەى پڕۆژەى دروستکردنی بنکەیەکی تەندروستی لە جۆری (B) دانرا

لە قوشتەپە ... بە گوژمەی (440 هەزار دۆلار) بەردى بناغەى پڕۆژەى دروستکردنی بنکەیەکی تەندروستی لە جۆری (B) دانرا

لە قوشتەپە ...
بە گوژمەی (440 هەزار دۆلار) بەردى بناغەى پڕۆژەى دروستکردنی بنکەیەکی تەندروستی لە جۆری (B) دانرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.5.9، د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە ئامادەبوونى سەنگەر کانەبى، بەرپرسى لقی 23ی قەرەچووغی پارتی و بەرپرسی ڕێکخراوی UNHCR لە عێراق و قائیمقامى قەزایی قوشتەپە و بەڕیوەبەرى گشتیى تەندروستى هەولێر و بەڕێوەبەری قەیرانەکانی پارێزگا و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسانى ئیداری و حکومى ناوچەکە، لە قەزایی قوشتەپە بە گوژمەی (440 هەزار دۆلار) بەردى بناغەى پڕۆژەى دروستکردنی بنکەیەکی تەندروستیان لە جۆری (B) دانا، کە لەلایەن ڕێکخراوی UNHCR بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر دەست بەدروستکردنى دەکرێت.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، لە وتارێکدا، وێراى پیرۆزبایی لە دانیشتوانى ناوچەکە، سوپاسى ڕێکخراوى UNHCR کرد بۆ دروستکردنى ئەم بنکە تەندروستییە کە لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی قوشتەپە زەویەکەی بۆ دابینکراوە و تێیدا پەنابەران و ئاوارەکانى کەمپەکان و هاوڵاتییانى سنوورەکە لێى سوودمەند دەبن، هەروەها دەستخۆشى لە دەزگای خێرخوازی بارزانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر کرد بۆ هەموو ئەو پڕۆژە و کارانەى لە پێناو پیشکشەکردنى خزمەتگوزارى تەندروستى بە هەماهەنگى ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامیانداوە، پارێزگارى هەولێر هەروەها تیشکى خستە سەر ئەوەی کە چاوەڕوانیمان زیاترە لە ڕێکخراوی UNHCR بۆ ئەنجامدانی کار و پڕۆژەی پتری خزمەتگوزارى بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان و ئاوارە و پەنابەرانى کەمپەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر.

گوتیشی، "جارێکی تر تەئکید لە سەر پرنسیپی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە، کە خواستی ئێمە بە زۆر ناردنەوەی ئاوارە و پەنابەران نییە، بەڵکو گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیە و هیوا خوازین UN و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی تریش هەماهەنگ بن و بەردەوام بن لەگەڵمان بۆ هاریکاریی و یارمەتیدانیان".

جێگەى باسە، لە قەزایی قوشتەپە دوو بنکەی تەندرووستی دیکە لە جۆری (B) و (C) هەیە، بەڵام بەهۆی زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانی قەزاکە، پێویست بوو ئەو بنکە تەندروستییەش دروست بکرێت.