پارێزگارى هەولێر: "هاوکارى هونەرمەندانین بۆ پێشخستنی پڕۆژە ھونەری و رۆشنبیرییەکان لەشارەکەمان"

پارێزگارى هەولێر:



ئەمڕۆ دووشەممە 2022.10.10، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پیشوازیکرد لە شاندێکى مەڵبەندى گشتیى کۆمەڵەى هونەر و وێژەی کوردى.

لەدیدارەکەدا پارێزگارى هەولێر وێڕاى بەخێرهێنانیان، بەبۆنەى یۆبیلى زێڕینى 50 ساڵەى دامەزراندنى کۆمەڵەکەیان پیرۆزبایی لێکردن و ئومێد سەرکەوتنى بۆ خواستن، پاشان گفتوگۆ لەبارەى ڕەوشى هونەر و هونەرمەندان کرا، لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر پشتیوانی خۆی بۆ بەرەوپێشبردنی هونەر و وێژەى کوردى دووپاتکردەوە و گوتی: " وەکو پارێزگاى هەولێر بەهەموو شێوەیەک پشتیوانی بەرەوپێشبردنی ھونەری کوردین و بەپێی توانا هاوکاری هونەرمەندانین، دڵنیابن درێخی ناکەین لە پێشخستنی پڕۆژە ھونەری و رۆشنبیرییەکان لەشارەکەمان".