هەولێر: بە مێزی دیکۆمێنتاری رۆحی مامۆستایەکی پەروەردەیی شاد کرد

هەولێر: بە مێزی دیکۆمێنتاری رۆحی مامۆستایەکی پەروەردەیی شاد کرد



ئەمڕۆ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 15_ 10_ 2022 بەچاودێری و ئاماده‌بوونی ”ئومێد خۆشناو ”پارێزگاری هەولێر” مێزی یادەوەری و دیكۆمێنتی تایبەت بە خوالێخوشبوو مامۆستا ”عەبدولهادی سلێمان ( كاكۆ قه‌ساب)
لە موزەخانەی پەروەردیی هه‌ولێر كرایەوە، كە لەسەر فەرمانی ”ئاڵان حەمەسەعید” وەزیری پەروەردە و ئەركی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر هاتە دروست كردن.
پارێزگاری هەولێر بە چەند پەیڤێک لەسەر رۆڵی پەروەردەیی مامۆستا عەبدولهادی لەم شارە رۆحی خوالێخۆشبووی شادکرد…
شایه‌نی ئاماژه‌ دانه‌ هه‌ریه‌ك له‌
مامۆستا ”بەشدار خۆشناو” بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێرو دكتۆر معاز نوێنەری وەزیری تەندروستی ، دۆست و هاوڕێ و بنەماڵەی خوالێخوشبوو مامۆستا ”عەبدولهادی سلێمان ئاماده‌یی ئه‌و بۆنه‌یه‌ بوون.