9 منداڵی نەخۆش بۆچارەسەر ڕەوانەی ئەڵمانیا دەكرێن

9 منداڵی نەخۆش بۆچارەسەر ڕەوانەی ئەڵمانیا دەكرێن


ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2022.10.21، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی و د.مەعاف کەریم، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی و د. دلۆڤان محمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و نوێنەرانی رێکخراوی گوندی ئاشتی-ی ئەڵمانی، دە‌زگای خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوی گوندی ئاشتی-ی ئە‌ڵمانی
لە بارە‌گای سە‌رە‌كیی دە‌زگای خێرخوازیی بارزانی گرێبە‌ستی پڕۆژە‌ی چارەسەری پزیشكیی منداڵانی نەخۆشی كوردستانیان لە وڵاتی ئەڵمانیا واژوو كرد، کە لە‌ قۆناغی یە‌كە‌م 9 منداڵی نەخۆش ڕەوانەی وڵاتی ئەڵمانیا دەکەن بۆ چارەسەرکردن.